
شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسى لقى پێنجى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له به‌غدا
SNN
بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: “ئەو وەفدەی دێنە شاری بەغدا بۆ گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا، حکومین و سیاسیی نین”.
شوان محەمەد تەها بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان بە SNN ی راگەیاند “هیچ وەفدێکی سیاسیی لە هەرێمی کوردسانەوە نایەنە شاری بەغدا”.
وتیشی: “ئەو وەفدەی پێکهاتووە، وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لە حیزبە پێکهێنەرەکانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانن”.
پێشتر وا بڵاوکرابووەوە کە وەفدێکی سیاسیی لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری بەغدا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی سیاسیی بەغدا کۆدەبنەوە.
هه‌فته‌ى پێشوو دارا ڕه‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م میدیاكانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: “رۆژى شه‌ممه یاخود یه‌كشه‌ممه شاندى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات، له‌وانه‌یه شاندێكى سیاسى باڵاش به‌هه‌مانشێوه سه‌ردانى به‌غدا بكات”.
شانده‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت و سبه‌ى ده‌گه‌نه به‌غدا، ئه‌ندامه‌كانى پێكهاتوون له:دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروبارى پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانى حكومه‌تى هه‌رێم.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
10 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
12 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
10 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
12 hours لهمهوپێش



