جەواد زەریف: با ئەمریکا بێتەوە ناو رێککەوتنی ئەتۆمی ئێمەش ئامادەی گفتوگۆین

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران
SNN
ئێران هانی ئەمریکا دەدات بێتەوە ناو رێککەوتننامەی ئەتۆمیی کە ساڵی 2018 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا تاکلایەنە لێی هاتە دەر.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: “ئەو رێککەوتنەی بە هیلاکییەکی زۆری هەموو لا لە ساڵی 2015 هاتە بوون، بێ ئەوەی خاڵەکانی بگۆڕدرێن هیوا دەخوازین بایدن و ئیدارەکەی بێنەوە سەر رێچکەی گفتوگۆکان”.
هۆشداریش دەدات لە لەدەستدانی ئەو هەلە و دەڵێت: “هەلی گەڕانەوەی ئەمریکا بە زایە دەڕوات گەر چاوەڕێی سازشی زیاتر لە ئێران بکات”.
دوای چەندین ساڵ دانوستاندن، لە سەردەمی ئیدارەی ئۆباما لە تەمموزی 2015 وڵاتانی پێنج کۆ یەک و ئێران لەبارەی پرسی ئەتۆمی ئێران گەیشتنە رێککەوتن.
بەوتەی بەرپرسانی ئەو کاتی ئیدارەی ئۆباما رێککەوتنەکە رێگری لەوە دەکات تاران پەرە بە چەکە ئەتۆمییەکانی بدات، بەڵام ترەمپ لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بەڵێنیدا رێککەوتنەکە هەڵبوەشێنێتەوە، چونکە بەوتەی ئەو، خزمەت بە ئێران دەکات.
جۆ بایدن سەرۆکی نوێی ئەمریکا رایگەیاند “گەر ئێران پەیوەستبوونەکانی خۆی بەرامبەر رێککەوتنەکە وەکخۆی جێبەجێبکات، ئێمەش ئامادەین بگەڕێینەوە ناوی”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش



