“مسته‌فا كازمى نه‌زانترین سه‌رۆكوه‌زیرانه كه عێراق به‌خۆیه‌وه بینيویهتى”

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: “مسته‌فا كازمى نه‌زانترین سه‌رۆكوه‌زیرانه كه عێراق به‌خۆیه‌وه بینيویهتى”، هاوكات 100 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ لێپێچینه‌وه له وه‌زیرى دارایی عێراق.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یونادیم كونا، سه‌رۆكى فراكسیۆنى رافیده‌ین له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “100 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستى بانگهێشتكردن و لێپێچینه‌وه له عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی و ئابوورى عێراق، له ئێستادا چوار داواكارى یاسایی ئاماده‌كراون پاش لێكۆڵینه‌وه ده‌خرێنه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق به‌مه‌به‌ستى بانگهێشتكردنى بۆ په‌رله‌مان”.
وتیشى: “لێپێچینه‌وه له وه‌زیرى دارایی له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى لێپێچینهوهكردنه له كۆمه‌ڵێك به‌رپرس كه له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كانیان ده‌كرێت و هێشتا ته‌واونه‌بووه، كه ته‌واوبوو ئه‌وانیش بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كرێن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.
ره‌خنه‌گرتن له كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى به‌تایبه‌ت له‌دواى دواخستنى ههڵبژرادنى پێشوه‌خته بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ، له ئێستادا له عێراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هه‌ستیپێده‌كرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باسم خه‌شان، ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ره‌خنه‌ى تووند له سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێت: “عێراق له مێژوودا سه‌رۆكوه‌زیرانى نه‌زانى وه‌ك مسته‌فا كازمى به‌خۆیه‌وه نهبینيوه، چونكه دركى سیاسى زۆر لاوازه و داواكارییه‌كانى گه‌ل جێبه‌جێ ناكات”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “كازمى هێزى بڕیاردانى نییه و تاكه شت كه ده‌توانێت بیكات بریتییه له پێكه‌نین به گه‌لى عێراق، له ئێستادا باشترین كار رزگاركردنى گه‌لى عێراقه له قه‌یرانى دارایی، به‌ڵام ئهوهشناتوانێت بكات”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


