“په‌یوه‌ندى پارتى و ئێران زۆر باشه و ناتوانین یارمه‌تییه‌كانى ئێران نادیده بگرین”

سه‌عید مه‌موزینى، كارگێڕى لقى 14ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
SNN
كارگێڕى لقى 14ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان پارتى و ئێران زۆر باشن، ده‌شڵێت: “ناتوانین هاوكارییه‌كانیان نادیده بگرین”.
سه‌عید مه‌موزینى، كارگێڕى لقى 14ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ئێمه و ئێران زۆر باشن، سه‌ره‌ڕاى بڵاوكردنه‌وه‌ى فلمى “توكل”.
وتیشى: “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كونسوڵى گشتى ئێرانى له هه‌ولێر ئاگاداركردووه‌ته‌وه له ناوه‌ڕۆكى ئه‌و فیلمه دیكیۆمێنتارییهى كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌وانیش نیگه‌رانى خۆیان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕیووه و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وه‌ى له فیلمه‌كه‌دا وتراوه و نیشاندراوه هه‌ڵوێستى حكومه‌ت و سه‌ركردایه‌تى ئێران نییه”.
كارگێڕى لقى 14ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان باسى له به‌هێزى په‌یوه‌ندى حزبه‌كه‌ى و وڵاتى ئێران كردووه و ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و وڵاتى ئێران په‌یوه‌ندییه‌كى مێژوویمان هه‌یه، ئێمه ناتوانین حاشا له رۆڵى ئێران و یارمه‌تییه‌كانیان له‌كاتى رژێمى به‌عس، له خۆگرتنى هه‌زاران ئاواره‌ى كورد و شه‌ڕى داعش بكه‌ین”.
مه‌موزینى باس له‌وه‌شده‌كات: “چه‌ند لایه‌نێك و میدیایه‌ك هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندى ئێمه و وڵاتى ئێران تێكبده‌ن”.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا “کۆمپانیای (مەصیر)ی ئێرانی بە هاوکاری تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران و سوپای پاسداران” لەبارەی رۆڵی قاسم سلێمانی لە شەڕی داعش فیلمێکی به‌رهه‌مهێنا به‌ناوى “توكل” کە تیایدا مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەو کاتەی هەرێمی کوردستان داوای هاوکاری لە قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران دەکات، ئه‌مه‌ش له‌نێو شه‌قامى سیاسى و میدیاكانى هه‌رێمى كوردستاندا كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


