هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكى فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كان به لێبڕینه‌وه مووچه دابه‌شبكات دۆسیه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كرێت

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێكى فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كانى هه‌رێم به لێبڕینى 21% مووچه دابه‌شبكات كهیسهكهى ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ده‌كه‌ین، ده‌شڵێت: “پێویسته ئه‌و فه‌رمانگانه به‌بێ پاشه‌كه‌وت و به‌بێ لێبڕین هاوشێوه‌ى ته‌واوى عێراق مووچه وه‌ربگرن”.
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌مه رایگه‌یاند: “هه‌وڵێك هه‌یه كه مووچه‌ى فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به لێبڕینى 21% دابه‌شبكرێت و لیسته‌كه‌یان ئاماده‌كراوه، ئه‌مه كارێكى نایاساییه، چونكه ئه‌وانه فه‌رمانگه‌ى فیدراڵین و سه‌رتاسه‌رى عێراق چۆن مووچه دابه‌شده‌كرێت پێویسته ئه‌وانیش ئاوا مووچه وه‌ربگرن، ئێستا له عێراقیش لێبڕینى مووچه نییه”.
وتیشى: “هه‌ر كه‌سێك یان به‌ڕێوه‌به‌رێكى ئه‌و فه‌رمانگانه مووچه به لێبڕینه‌وه دابه‌شبكات، ئێمه له په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر هێڵین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆ راسته‌وخۆ كهیسهكهى ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌وه‌ى لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه حكومه‌تى عێراق رازیبووه مووچه و زیاده‌ى میلاكاتى ئه‌و فه‌رمانگانه بخاته ئه‌ستۆى خۆى و روونیده‌كاته‌وه: “به‌پێى ئه‌و گفتوگۆیه‌ى كه ئێستا له‌نێوان حكومه‌تى عێراقی و حكومه‌تى هه‌رێم كراوه، تاوه‌كو 15 شوبات، مووچه و زیاده‌ى میلاكى ئه‌و فه‌رمانگانه ده‌خرێته‌وه سه‌ر ناوه‌ند، چونكه هه‌ردوولا رازیبوون به‌و بابه‌ته”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


