پەرلەمانی عێراق تاوتوێی بیمەی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی دەکات بۆ فەرمانبەرانی کەرتی تایبەت

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق
SNN
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەنیازە پرۆژە یاسایەک تاوتوێ بکات دەرباری بیمەی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی فەرمانبەران لە عێڕاقدا کە فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتیش بگرێتەوە.
حسێن عەرەب ئەندامی لیژنەی کۆمەڵایەتی و کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێڕاق رایگەیاند: ئەمرۆ لە پەرلەمان پرۆژەیاسای خانەنشینی تاوتوێ دەکرێت و بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ سەجەم ئەو فەرمانبەرانە دادەنرێت کە لە کەتی حکومی و تایبەتیدا کاردەکەن، بۆ ئەوەی فشار لەسەر کەرتی حکومی کەمبێتەوەو گەنجان زیاتر روو لە کەرتی تایبەت بکەن و لەهەمان کاتدا بیمەی کارو خانەنشینیان هەبێت کە لە دواتردا لە 350 هەزار کەمتر نەبێت.
عەرەب باسی لەوەشکرد، خانەنشینکردنی کەرتەکانی حکومی و تایبەت بەپێی ساڵی خزمەتیان دەگۆرێت، بەڵام لە کەرتی تایبەت دەبێت ئەو کەسە تەمەنی بگاتە 60 ساڵ و بە لایەنی کەمەوە 15 بۆ 20 ساڵ کاری کردبێت ئەو فەرمانبەرەشی لە کەرتی ئەهلی خانەنشین بۆ دەبرێتەوە پێویستە مانگانە برێک پارە لە مووچەکەی ببڕدرێت و لە دوایدا خانەنشینییەکەی بەپێی خزمەت و خاڵ بۆ هەژمار دەکرێت و دەیدرێتەوە، کەمترین بڕە پارەی خانەنشینیش دەبێت 350 هەزار بێت، بەهەمانشێوەی کەرتی حکومی.
وەزارەتی کاری عێراق لە ماوەی چوار مانگی رابردوودا توانیویەتی بیمەی کۆمەڵایەتی بۆ 59 هەزار کەس کە لە کەرتی تایبەت کاردەکەن ببڕێتەوە، ئەمەش وا دەکات کە فشار لەسەر کەرتی حکومەت کەمتربێتەوە، یاسا ئێستا بوونی هەیە بەڵام لە دانشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا تاوتوێی زیاتری لەسەر دەکرێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
10 mins لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
3 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
3 hours لهمهوپێش



