نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم و پەرلەمانی عێراق

SNN
وەفدی حكومەتی ھەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی دوێنێشەو یەكەم كۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەنجامداوە و هەوڵەکان بۆ ئەوەن رێککەوتنەکەی ساڵی پار بچەسپێت.
سەمیر ھەورامی وتەبێژی رەسمی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بە SNNی رایگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا بەوردی گفتوگۆ كراوە لەبارەی داھات و خەرجییەكان بە ژمارە و داتا.
سەمیر ھەورامی ئەوەشی وت: “كە ھەموو ئەو داتا و زانیارییانەی ھەرێمی كوردستان كە پێوست بوون بۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق خراونەتە روو” .
وتیشی: “كۆبوونەوەكان بەردەوامدەبن بۆ ئەوەی رێكکەوتنی مانگی 12ی ساڵی 2020ی حكومەتی ھەرێم و فیدراڵ بچەسپێت لە بودجەی ئەمساڵدا”.
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغدا بۆ درێژە دان بە کۆبوونەوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.
رۆژی یەکشەممەی رابردووش شاندى حكومهتى ههرێم گەیشتە بەغدا، کە به سهرۆكایهتى ئاوات شێخ جهناب، وهزیرى دارایی حكومهتى ههرێم بوو، ئهندامهكانى پێكهاتوون له: دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروبارى پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانى حكومهتى ههرێم.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش



