ڤیان سەبری “بە پێدانی نیوەی داهاتی نانەوتی و 250 هەزار بەرمیل نەوت، پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق جێدەکرێتەوە”

SNN
ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: بۆ جێکردنەوەی پشکی هەرێم لە پرۆژەیاسای 2021ی عێراقدا 250 هەزار بەرمیل نەوت لەگەڵ نیوەی داهاتی نا نەوتی دەدرێتە بەغدا”.
ڤیان دەڵێت” لە کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم و بەغدا لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە 250 هەزار بەرمیل نەوت بدەنە بەغدا لەگەڵ نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان، لە بەرامبەردا پشکی هەرێم کە %12.67 لە پرۆژەیاسایی بودجەی 2021ی جێگیر بکرێت”.
سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی توانی وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردبوویان.
سەمیر ئاماژەی بەوەشکرد: گفتووگۆکانی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا جەختی لە رێژەی ناردنی نەوتی هەرێم کردووە بۆ بەغدا لەگەڵ نیوەی داهاتی خاڵە سنوورییەکان، لەگەڵ ژمارەی راستەقینەی فەرمانبەران و خانەشینای هەرێم و زیندانییە سیاسییەکان، تەواوی ئەم بابەتە بە ژمارەی ورد دراوە بە لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەران.
وتیشی” کەشێکی ئەرێنی تەواو باڵی بەسەر کۆبوونەوەکانی هەرێم و بەغدادا کێشاوە، هەوەها لیژنەی دارایش تێگەیشتنی تەواوی بۆ دۆخی ئابووری هەرێم هەیە، شاندی هەرێمیش بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دواین کۆبوونەوەی خۆیان لەگەڵ بەغدا ئەنجام دەدەن و پێشبینیش دەکەم بگەنە رێککەوتن”.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
11 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
20 hours لهمهوپێش



