
وێنەی رووداوەکە
SNN
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کەسێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی لە شاری فڕانکفۆڕتی ئەڵمانیا و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.
پۆلیسی شاری فڕانکفۆڕت لە تویتەری خۆی باسی رووداوەکەی کردووە و نووسیوێتی “قوربانییەکان تووشی برینی سەخت نەبوون، هیچ وردەکارییەکیشی لەبارەی ژمارەی بریندارەکان ئاشکرا نەکردووە”.
رادیۆی هیسینچاو بڵاویکردووەتەوە کە رووداوەکە لە نزیک وێستگەیەکی شەمەندۆفێر روویداوە و قوربانییەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
میدیاکانی ئەڵمانیا رووداوەکەیان بەجۆرێک گواستووەتەوە کە بریندارەکان حاڵیان باش نییە و تووشی بڕینی قورس هاتوون، پۆلیسیش هیچ زانیارییەکی لەبارەی هێرشکارەکەوە نەدرکاندووە.
More News
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش -
هەواڵێکی نوێ لەبارەی مووچە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شاندێکی باڵای نەوەی نوێ سەردانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



