
سوپا لەنێو شارەکانی ئەمریکا
SNN
بەهۆی گرژییەکان و به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی پایته‌خت و ده‌ستاوده‌ستكردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات، لەکاتی سوێند خواردنی جۆو بایدن، باری نائاسایی له واشنتن ڕاگه‌یه‌ندراو نزیك به 25 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی گاردی نیشتمانی جێگیركران و بڕیار بوو ئه‌م هێزه تاكوو 25ی مانگ بمێنێته‌وه.
به‌رپرسانی وەزارەتی بەرگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، له‌سه‌ر زانیارییه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی وڵات (ئێف بی ئای)، ئاشكرایان كردووه به‌شێكی ئه‌و هێزه به هۆی هه‌ڕه‌شه تاكو مانگی 3ی داهاتوو له واشنتن ده‌مێننه‌وه، له‌م باره‌وه جۆن ویتڵی به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری وەزیری بەرگری ئاشكرای كرد: به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێك مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، بەرپرسانی نێوخۆ نیگەرانن له‌وه‌ی خۆپیشاندان بێته ئاراوه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هەندێک لایەن خۆنیشاندان بۆ ئاژاوه و مه‌به‌ستی دیكه بقۆزنه‌وه. هه‌ر بۆیه ئێمە هێزه‌كانمان لەوپەڕی ئامادەباشیدا دەهێڵینەوە تاوەکو بتوانن وەڵامی هەڕەشه‌كان بدەنەوە.”
دۆخی واشنتن پاش ئه‌وه شڵه‌ژا، لایه‌نگرانی تره‌مپ له رێككه‌وتی 6ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆنگرێس؛ له‌م رووداوانه‌دا كه‌سێك كوژراو چوار كه‌سی دیكه‌ش، له نێویان دا پۆلیسێكی پارێزه‌ری كۆنگرێس گیانی له ده‌ست دا.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
20 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
21 hours لهمهوپێش



