روونکردنەوەی وەزارەتی پەروەردە لەسەر ئەگەری پێشخستنی وادەی کردنەوەی خوێندنگەکان

پۆلێکی خوێندنی بنەڕەتی
SNN
بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت “بڕیاری پێشخستنی وادەی کردنەوەی دەوامی خوێندنگەکان لەدەست ئەواندا نییە، دەشڵێت: “چاوەڕێی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی دەکەن لەسەر دۆخی پۆلی 12 کان لەبارەی کۆرۆناوە”.
پێشتر لە هەندێک میدیا و سۆشیال میدیا وا بڵاوکرابووەوە کە بەهۆی باشبوونی دۆخی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان رەنگە وادەی کردنەوەی خوێندنگەکان لە هەرێمی کوردستان پێش بخرێت بۆ سەرەتا یان ناوەڕاستی مانگی شوباتی داهاتوو.
سەیوان عەلی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە SNNی راگەیاند “وەک وەزارەتی پەروەردە کەمێک گەشبینین بە کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان”.
وتیشی: “وەزارەتی تەندروستیی سەرقاڵی تاوتوێکردنی دۆخی پۆلەکانی 12یە کە ماوەی 11 رۆژە چوونەتەوە ناوەندەکانی خوێندن، پاش ئامادەکردنی راپۆرتەکە دەخرێتە بەردەم لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی هەرێم و بڕیاری لێوە دەدرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد وەک وەزارەتی پەروەردە نە بڕیار دەدەین و نە بڕیاریشمان لەدەستدایە بۆ پێشخستنی وادەی کرانەوەی ناوەندەکانی خوێندن، بەڵکو دەبێت لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکان بڕیاری لەو جۆرە بدات.
ئاشکراشیکرد، وەک وەزارەتی پەروەردە گەشبینن بە دۆخی کۆرۆنا کە بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە کەمبوون کردووە، ئامادەکاریی پێویستیشیان کردووە ئەمساڵ بەشێوەیەکی سەرکەوتوو مەنهەج تەواو بکەن.
رۆژی 13ی ئەم مانگە حکومەتى هەرێمى کوردستان و لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا دواى ڕاپۆرتى وەزارەتى تەندروستى بڕیاریاندا رۆژى 16ی1ی2021، خوێندنى قۆناغى دوانزەی ئامادەیی دەستپێبکات و لە 1ی3ی2021یش خوێندن بەتەواوى دەستپێبکاتەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


