
SNN
ئەنتۆنی بلینکن، پاڵپشتێکی لەمێژینەی سیاسەتە دەرەکییەکانی جۆو بایدن، بە فەرمی بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دیاریکرا، ئەوەش دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەندکرا.
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لەبارەی بلینکن-ەوە نوسیویەتی، بلینکن-ی تەمەن 58 ساڵ کە لە رابردوودا چەندین پۆستی جیاوازی بەڕێوەبردووە، پاڵپشتی سیاسەتەکانی دەرەوەی جۆو بایدن بووە، لەنێویشیاندا پرۆژەیەکی بایدن بۆ دابەشکردنی عێراق بۆ سێ هەرێمی کورد و سوننە و شیعە کە لە دواتردا لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رەتکرایەوە، ئەوەش لەساڵی 2008 کاتێک بایدن سیناتۆربوو.
هاوکات لە شەڕی کەنداو، ناوبراو دەنگی خۆی خستبووە پاڵ دەنگی بایدن کە پشتیوانێکی سەرسەختی ئەو جەنگە و دەستوەردانی سەربازی ئەمریکابوو بۆ روخانی رژێمی بەعس.
بلینکن لە کۆبوونەوەیەکی سەرەتای ئەم مانگەی ئەنجومەنی پیراندا کە ئەندامانی ئەنجومەنەکە ناوبراویان رووبەڕووی ئەو پرسیارە کردەوە، ئایا بڕیارەکەی ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی بە بڕیارێکی دروست دەزانێت؟، وتی: ئیدارەی ئەمریکا بیری لە دەرئەنجامی دوای کوشتنی سولەیمانی نەکردبووەوە بەتایبەت ئەگەری هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبییەوە.
بلینکن وتی: “هیچ کەسێک فرمێسک بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی ناڕێژێت، لەگەڵ ئەوەشدا کوشتنی ئەو ئێمەی خستەژێر مەترسییەکی زیاتر لەوەی کە هەبوو”.
بلینکن، لە ساڵی 1993 پۆستی راوێژکاری کاروباری ئەوروپای بەڕێوەبردووە لە ئیدارەی بیڵ کلینتن تا دواتر وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەستبەکاربوو، دواتریش کرایە یاریدەدەری باڵای وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ئەوروپا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


