ئێران: ئیسرائیل سەرەڕۆیی بکات لە دژمان تەلئەبیب و حەیفا تەخت دەکەین

ئاڵای ئێران و سەکۆیەکی مووشەکی
SNN
وتەبێژی هێزەکانی سوپای ئێران دەڵێت: “بەڵێن دەدەین پایتەختی ئیسرائیل و حەیفا لەگەڵ زەوی تەخت بکەین گەر ئیسرائیل هەر هەڵەیەک بکات بەرامبەرمان”.
لیوا ئەبو فەزڵ شەکارچی رایگەیاندووە “هەڕەشەکانی ئیسرائیل هەمووی جەنگی دەروونین، گەر راستیش بکەن، ئەوە وەهمێکە کە هەرگیز سەر ناگرێت”.
راشیگەیاند “هێزەکانی سوپای ئێران تەلئەبیبی پایتەخت و حەیفای ئیسرائیل لەسەر نەخشە دەسڕنەوە گەر بوێریی ئەوە بنوێنن هێرش بکەنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران”.
ئەوەشی خستەڕوو “سوپای ئیسرائیل سوپایەکی ترسنۆکە، ئەوان ناتوانن خۆیان لەبەر حیزبوڵای لوبنان و بزوتنەوەکانی فەڵەستیندا رابگرن”.
ئەم قسانەی شکارچی دوای لێدوانێکی ئەفیف کوخانی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل هات کە دوێنێ رایگەیاند “وڵاتەکەی لە ناو هاوپەیمانێتییەکی بەهێزدایە لەگەڵ چەند وڵاتێکی عەرەبی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئێران”.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
12 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
13 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
15 hours لهمهوپێش



