به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌مبوڵانسه‌وه گیانى سیانهیهكى تازه له‌دایكبوو ده‌كه‌وێته مه‌ترسیيه‌وه

وێنه‌ى ئه‌و سیانهیهى كه تازه له‌دایكبوون | فۆتۆ: سیروان حه‌سه‌ن/ SNN
SNN ـ سیروان حه‌سه‌ن
له گه‌رمیان ئافره‌تێكى دووگیان به سكێك سێ منداڵى هێنایه دوونیا كه ته‌مه‌نیان حه‌وت مانگانه، ئه‌و نهخۆشخانهیهشى كه منداڵه‌كان تێیدا له دایكبوون ده‌ڵێن: “داواى ئه‌مبوڵانسمان كردووه، چونكه منداڵه‌كان پێویستیان به چاودێرى زیاتره، به‌ڵام ئه‌مبوڵانس نه‌هاتووه”.
گۆران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى كارگێڕى نه‌خۆشخانه‌ى (شێره‌ى نه‌قیب) بۆ ژنان و منداڵبوون له گه‌رمیان، به (SNN)ى راگه‌یاند: “ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ژنێكى كورد به سكێك سێ منداڵى بوو كه هه‌رسێكیان كچن و ته‌مه‌نیان ته‌نیا حه‌وت مانگه واتا پێش واده‌ى خۆیان له دایكبوون”.
وتیشى: “به‌شێوه‌ى سروشتى له دایكبوون و دايكیان بارى ته‌ندروستى باشه، به‌ڵام منداڵه‌كان پێویستیان به ئۆكسجین و چاودێرى ورد هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داواى ئه‌مبوڵانسمان كردووه، به‌ڵام ئه‌مبوڵانس نه‌هاتووه و ناچار كه‌سوكاره‌كه‌ى خۆیان بردوویانن بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى شه‌هید هه‌ژار”.
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه كارمه‌ندانى فریاكه‌وتنى خێرا و شۆفێرانى ئه‌مبۆڵانس له كه‌لار له‌به‌ر خه‌رجنه‌كردنى پاره‌ى ئیفاد مانیان گرتووه و نه‌خۆش ناگوازنه‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆكارى دروستبوونى كێشه، به‌شێوه‌یه‌ك به‌شێكى زۆر له‌و كه‌سانه‌ى كه پێویستیان به ئه‌مبوڵانسه بۆ گواستنه‌وه ناچارن به‌بێ ره‌چاوكردنى رێنماییه‌كان و له‌رێگه‌ى ئۆتۆمبێلى خێزانه‌كانیانه‌وه بگوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى تر ئه‌گه‌ر پێویست بوو.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
14 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
15 hours لهمهوپێش



