به‌هۆى كۆرۆناوه له رۆژانى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا پێناچێت پێشوازى له گه‌شتیاران بكرێت

گەشتوگوزار
هه‌وراز ئه‌حمه‌د-SNN
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم رایدهگهنێت، مه‌ترسییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا هێشتا بوونى ماوه و به‌تایبه‌ت له ناوه‌ڕاست و خوارووى عێراق كه به‌م دوایه ڕووى له هه‌ڵكشان كردوه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وابێت پێناچێت بتوانین پێشوازى له گه‌شتیارن بكه‌ین.
نادر ڕۆستى، وتەبێژی ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم به snnى راگه‌یاند:”هێشتا بهرچاوكان روون نیه كه ئاخۆ له رۆژانى جه‌ژندا ده‌توانین پێشوازى له گه‌شتیاران بكه‌ین یاخود نا چونكه تاوه‌كو ئێستا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نێوان پارێزگاكان به‌رده‌وامه، بۆیه ئه‌گه‌ر دۆخى خوارووى عێراق وه‌ك ئێستا بێت له رووى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆناوه ئه‌وا پێناچێت بتوانین پێشوازى له گه‌شتیاران بكه‌ین”.
وتیشى”ئێمه پلانى خۆمان هه‌بوو بۆ واده‌ى هاتنى گه‌شتیاران به‌ڵام به هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه هه‌موو پلانه‌كانمان ڕاگرتوه و هێشتا كۆبونهوهشمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندى داره‌كان نه‌كردوه سه‌باره‌ت به دانانى میكانیزمێكى گونجاو بۆ ڕۆژانى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان”.
له باره‌ى زیانه‌كانى كه‌رتى گه‌شتوگوزار به‌هۆى كۆرۆناوه سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێم ڕایگه‌یاند”كۆرۆنا له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه له هه‌رێمى كوردستان بڵاو بوویه‌وه كه‌واتا نزیك له دوو كاتى هاتنى گه‌شتیاران بوو كه جه‌ژنى نه‌ورۆز و به‌هار بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئێستا هاتنى جه‌ژنى ره‌مه‌زان دێت بۆیه زیانه‌كانى كه‌رتى گه‌شتیارى زۆر زۆره و به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى ده‌وامه‌وه نه‌توانراوه ئامارێكى وورد به‌ده‌ست بخه‌ین له باره‌ى زیانه‌كانه‌وه”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
3 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
5 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
5 hours لهمهوپێش



