وەزارەتی تەندروستیی عێراق: رەنگە قەدەغەی گشتی رابگەیەنینەوە

کۆرۆنا لە عێراق
SNN
وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداریی دەدات لە هاتنەوەی شەپۆلێکی توندی کۆرۆنا و دەڵێت: “رەنگە قەدەغەی گشتی یان نیمچەیی رابگەیەنینەوە”.
لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتەکە دەڵێت: “نابێت هاووڵاتی پشت بەو کەمبوونەوەیە ببەستێت کە تارادەیەک لە ژمارەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا هاتووەتە ئاراوە”.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق راشیدەگەیەنێت: “بەرزبوونەوەی ژمارەکانی تووشبوون لە دوو هەفتەی رابرردوودا ئاماژەیەکی ترسناکمان دەداتێ و شەپۆلی ئەمجارە زۆر بەهێزتر دەبێت بەتایبەت دوای هاتنە ئارای رەگەزی بەریتانی و ئەفریقی ڤایرۆسەکەوە”.
دەشڵێت: “ئەم هۆکارانە وامان لێدەکات هەوڵ بدەین قەدەغەی گشتی یان نیمچەیی لە هەندێک لە کایەکانی ژیان و شوێنە قەرەباڵغەکان رابگەیەنینەوە”.
یەكەم حاڵەتی نەوەی نوێی كۆرۆنا، بۆ یەكەمجار لە مانگی 9ی 2020 لە وڵاتی بەریتانیا تۆمار كرا، دواتر رێژەی تووشبوون لەو وڵاتە زیادیكرد و بۆ چەند وڵاتێكی دیكە گوازرایەوە، چەندین وڵاتیش گەشتە ئاسمانییەكانیان لەگەڵ بەریتانیا راگرت و لەناو خۆی بەریتانیاش قەدەغەی ھاتووچۆ راگەیەندرا.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6 hours لهمهوپێش



