
SNN
لە نەخۆشخانەی مەنسوڕە لە میسڕ نەشتەرگەریی بۆ گەنجێک کرا کە چەقۆیەکی قووت دابوو بە درێژیی 27 سانتیمەتر، دوای ئەوەی ئازارێکی زۆری بۆ دێت گەنجەکە دەچێتە نەخۆشخانە و دوای پشکنین حاڵەتەکە دەردەکەوێت.
میدیاکانى میسر ڕووداوەکەیان بە سەرسوڕهێنەر لێکداوەتەوە و ڕۆژنامەى (المصرى الیوم) لە سەعد مەکى، بریکارى وەزارەتى تەندروستى میسرەوە بڵاویکردەوە، لەدواى نەشتەرگەرییەکى قورس تیمێکى پزیشکى توانیویانە چەقۆکە لە هەناوى ئەو گەنجە دەربهێنن.
بەپێی وتەی خێزانی نەخۆشەکە گوایە لە کاتی نانخواردندا چەقۆکە چووەتە هەناوی کوڕەکەیان و هەندێک سەرچاوەی نزیکی کەسەکەش دەڵێن “ناوبراو هەڕەشەی قووتدانی چەقۆکەی کردووە پاش ئەوەی بەشەڕ هاتووە لەگەڵیان و دواتر بەڵێنەکەی جێبەجێکردووە”.
ئەحمەد حەشیش بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە دەڵێت: “گەنجەکە تەمەنی 20 ساڵە و لە پارێزگای دەهقەلیەوە هاتووە، هیچ نەخۆشییەکی دەروونی نییە و ساغ و سەلامەتە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



