پارێزگارى سلێمانى: چاوەڕێی لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆناین بۆ دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی
SNN
پارێزگارى سلێمانى رایدەگەیەنێت “دواخستنى پرۆسەى خوێندن لێکەوتەى خراپى دەبێت و ئێمە لەگەڵ کردنەوەى شوێنە گشتییەکان و ئاسایىبوونەوەى ژیاندا پێمانباشبوو بەپێی رێنماییە تەندروستییەکانیش دەرگاى قوتابخانەکان بکرێنەوە”.
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگارى سلێمانى بە SNNى راگەیاند “لێکەوتەکانى دواخستنى پرۆسەى خوێندن لە خودى ڤایرۆسى کۆرۆنا مەترسیدارترە، بۆیە ئێمە لەگەڵ دەستپێکردنەوەى دەوامى قوتابخانەکانداین”.
وتیشی: “لە کۆبونەوەى رابردوو لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا پێشنیارى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکانی کرد و رۆژى 2ى شوبات یش لە هەولێر لیژنەکە جارێکیتر کۆدەبێـتەوە و تاوتوێی راپۆرتى وەزارەتى تەندروستى دەکات سەبارەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بۆ ئەوەى بە میکانیزمێکى گونجاو بڕیار لە سەر کردنەوەى دەرگاى خوێندنگەکان بدرێت”.
وتیشى: “وەزارەتى پەروەردە هەموو ئامادەکارییەکى کردووە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن، تەنها ماوەتەوە لەلایەن وەزارەتى تەندروستییەوە بارودۆخەکە هەڵبسەنگێنرێت، بڕیارە لە کۆبوونەوەى داهاتووى لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا بڕیارى نوێ لە بارەى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکان بدرێت”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە دوێنى پێنجشەممە لە میانەى دانانى بەردى بناغەى قوتابخانەیەک لە شارى سلێمانى وەزیرى پەروەردە ئاماژەى بەوە کرد هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەى پرۆسەى خوێندن بچێتەوە سەر رێچکەى خۆى و دەست بە دەوام بکرێتەوە و لە سەرجەم خوێندنگاکانیش رێکارى تەندروستى بگیرێتە بەر.
رۆژی 13ی ئەم مانگە حکومەتى هەرێمى کوردستان و لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا دواى ڕاپۆرتى وەزارەتى تەندروستى بڕیاریاندا رۆژى 16ی1ی2021، خوێندنى قۆناغى دوانزەی ئامادەیی دەستپێبکات و لە 1ی3ی2021یش خوێندن بەتەواوى دەستپێبکاتەوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


