مه‌ترسییه‌كى نوێ له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق دروستده‌بێت

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رچاوه‌یه‌ك رایده‌گه‌یه‌نێت: فراكسیۆنى شیعه‌كان بڕیاریانداوه ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئاماده نه‌بێت ته‌واوى مه‌له‌فى نه‌وت راده‌ستى سۆمۆبكات هاوشێوه‌ى یاساى قه‌رز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ش بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌نێو فراكسیۆنه شیعه‌كانى عێراق به ئاژانسى هه‌واڵى دیجله‌ى راگه‌یاند: “فراكسیۆنى شیعه‌كانى ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى هه‌یسه‌م جبورى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و به‌شێك له ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌یان قایلكردووه كه پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق هاوشێوه‌ى یاساى قه‌رز مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت”.
وتیشى: “هه‌مووان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێویسته هه‌رێم ته‌واوى مه‌له‌فى نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر پشكى بدرێت له پرۆژه‌یاساى بودجه، به پێچه‌وانه‌وه به شێوازى زۆرینه و كه‌مینه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و پشكى كورد له بودجه جێگه‌ى ناكرێته‌وه”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ترسى خۆى له‌م بابه‌ته ناشارێته‌وه پێیوایه قه‌یرانى سیاسى بۆ عێراق دروستده‌كات، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و رووداوه‌ى له تێپه‌ڕاندنى یاساى قه‌رزدا روویدا بۆ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ش دووباره بێته‌وه، قه‌یرانى سیاسى له عێراقدا دروستده‌بێت، چونكه ئه‌گه‌رى هه‌یه كوتله كوردییه‌كان جگه له‌وانه‌ى كه ئۆپۆزسیۆنن له په‌رله‌مانى عێراق بكشێنه‌وه”.
قسه‌كانى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له‌كاتێكدایه كه له بڕیاره سبه‌ى یه‌كشه‌ممه شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكاته‌وه به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم به مه‌به‌ستى درێژه‌دان به گفتوگۆكان له‌سه‌ر بنه‌ماى رێككه‌وتنى مانگى كانونى یه‌كه‌م، له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه.
پێشتر چه‌ندین جار ئه‌ندامانى شاندى هه‌رێم و به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم به‌تایبه‌تى جوتیار عادل، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌یان دوپاتكردووه‌ته‌وه كه ئاماده‌ن به‌پێى ئه‌وه‌ى له پرۆژه‌یاساكه‌دا هاتووه كه بریتیه له 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه، نه‌وتى هه‌رێم راده‌ستى به‌غدا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى كۆمپانیاى سۆمۆوه هه‌نارده‌بكرێت.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


