دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا زانیاری مەترسیدار لەبارەی رۆژێک پێش هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس ئاشکرا دەکات

وێنەی بۆمبەکە و رۆژی ئاژاوەکە
SNN
نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت “رۆژێک پێش هەڵکوتانە سەر بینای کۆنگرێس کە 6ی ئەم مانگە بوو، دوو بۆمبی چێنراو لە نزیک بارەگای دوو حزبە سەرەکییەکە (دیموکرات و کۆماری)یەکان دانراون”.
نووسینگەی ئێف بی ئای خەڵاتێکی 100 هەزار دۆلاریی داناوە بۆ هەر کەسێک زانیاری بدات لەسەر ئەو کەسانەی هەستاون بە دانانی ئەو بۆمبانە و وردەکاریی لەبارەی گومانلێکراوەکانیش بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی ئەو پۆستەرانەی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا ئامادەی کردوون، بۆمبەکان لەنێوان کاتژمێر 7:30 بۆ 8:30 خولەکی ئێوارە واتە لە 5ی مانگ رۆژێک پێش هەڵکوتانە سەر بینای کۆنگرێس دانراون.
ئێف بی ئای پێڵاوەکانی گومانبارەکەشی ناسیوەتەوە کە لە جۆری Nike Air Max Speed Turf ە و رەنگەکەی زەرد و رەش و خۆڵەمێشییە.
رۆژی 6ی ئەم مانگە لەکاتی دانیشتنەکانی کۆنگرێس بۆ داننان بەسەرکەوتنی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا دوای کۆبونەوە و گوێگرتن لەوتارێکی ترەمپ، لایەنگرانی هێرشیانکردە سەر بینای کۆنگرێس و بەهۆیەوە دانیشتنەکان راگیران، دواتر پۆلیس گیانلەدەستدانی چوار کەس و دەستگیرکردنی 52 کەسی دیکەی راگەیاند.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


