
سیرا ئای
SNN Sport
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمی کاتی دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا دیاری کراو بڕیارە لە مانگی حوزەیران خولەکە بگەڕێتەوە.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان رابیتەی خولی ئیتاڵیا و یانەکان، لەسەر ئەوە رێککەوتن 13-14ی مانگی حوزەیرانی داهاتوو، خولی یانەکانی ئیتاڵیا سیرا ئای دەستپێبکاتەوە، بەڵام بەو مەرجەی حکومەتی ئیتاڵیا گڵۆپی سەوز بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکە هەڵبکات.
خولی ئیتاڵیا ماوەی 2 مانگە بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگیراوە،پێش 2 رۆژ حکومەتی ئیتاڵیا بە یانەکانی راگەیاندبوو لە 18ی ئایار مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ بکەنەوەو لە ئێستا یانەکان بە جیا راهێنان ئەنجام دەدەن.
خولی ئیتاڵیا 12 هەفتەی لێ ماوە لەگەڵ 4 یاری دواخراو، یانەی یۆڤانتۆس بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ لە پلەی یەکەم دەبینرێت.
ئیتاڵیا یەکێک بوو لە وڵاتانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە توندی لێیداو بەوهۆیەوە زیاتر لە 20000 هەزار کەسی کوشت.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
17 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
19 hours لهمهوپێش



