عێراق ژماره‌یه‌كى پێوانه‌ى كۆرۆناى تۆماركرد و وه‌زیرى ته‌ندروستی هۆشدارى ده‌دات

دهرمانڕێژكردنى مزگه‌وتێكى عێراق | فۆتۆت: AFP /Haidar Hamdani
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند: 119 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا تۆماركراون، ئه‌مه‌ش ریكۆردێكى نوێ بوو، چونكه له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا تا ئێستا رێژه‌ى له‌و شێوه‌یه تۆمارنه‌كراوه، وه‌زیرى ته‌ندروستى-یش ده‌ڵێت: “داوا له هه‌مووان ده‌كه‌م رۆڵى خۆیان ببینن”.
عه‌لى ته‌میمى، وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق له‌دواى تۆماركردنى ئه‌و ریكۆرده نوێیه له ژماره‌ى تووشبوواندا وتى: “من داوا له هه‌مووان ده‌كه‌م رۆڵى خۆیان بگێڕن له كه‌مكردنه‌وه بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پێش بگرین به بڵاوبوونه‌وه‌ى”.
وتیشى: “داوا له پیاوانى ئاینى، سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینى ده‌كه‌ین فشاره‌كانیان زیاتر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیانیان پابه‌ند بن به رێنماییه‌كانه‌وه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه سه‌یف به‌رد، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند: “راپۆرتى خۆمان له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاماره‌كانى كۆرۆنا له عێراق ره‌وانه‌ى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانیش بتوانن هه‌ڵوێستى خۆیانى له‌باره‌وه بڵێن و پلانى تایبه‌تى بۆ دابنێن”.
وتیشى: “ئه‌گه‌رى هه‌یه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى سه‌رتاسه‌رى رابگه‌یه‌نین، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیان زیاتر پابه‌ندى رێنماییه‌كا بن، چونكه ئه‌و دۆخه‌ى كه ئێستا له عێراق به گشتى و له به‌غدا به تایبه‌تى هه‌یه ده‌ره‌ئه‌نجامى پابه‌ند نه‌بوونى هاووڵاتیانه”.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند: 119 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به كۆرۆنا له 24 كاتژمێردا تۆماركراون كه 82 حاڵه‌تیان له به‌غدا-ن، ئاشكراشیكرد: هه‌ر ئه‌مڕۆ سێ كه‌س به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه له به‌غدا.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6 hours لهمهوپێش



