
SNN
فرۆكه‌وانێكی عێراقی به ناوی عه‌مار ئیبراهیم له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه بێسه‌روشوێنه و حکومەتی عێراقیش بەدوایدا دەگەڕێت، تا ئێستا هیچ سەرەداوێکی دەستنەکەوتووە.
فرۆكه‌وانه عێراقیهكه له‌گه‌ڵ 100 فرۆكه‌وانی دیكه له خوێندکاری ئەكادیمیای یۆنانی بووە به ناوی Egnatia Aviation بۆ فڕۆكەوانیی شارستانی، بۆ یه‌كه‌م جار به ته‌نها خۆی گه‌شتی به فرۆكه‌ی ئاكادیمیاكه كردووه و كۆمپانیاكه‌یش ده‌ڵێت دوێنێ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆتا گه‌شتی كردووه وه‌ك تاقیكردنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی دیپلۆمی فرۆكه‌وانی به‌ڵام له گه‌شته‌كه‌یدا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و تا ئێستاش بێسهرو شوێنه.
وه‌زاره‌تی گواستنەوەی عێراق 20 فرۆكه‌وانی ناردووه بۆ وڵاتی یۆنان له گه‌ڵ تیمی تایبه‌ت و كۆمپانیاكه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن له چیایه‌كدا نزیك شاری كۆزانی كه ده‌كه‌وێته باكوری یۆنان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
لەبەیاننامەیەكدا، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگه‌یاند، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی وەزیری گواستنەوەی عێراق و بەچاودێری بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسمانی عێراق، بەدواداچون بۆ ونبونی فڕۆكەیەكی عێراقی و فڕۆكەوانەكەی دەكەن، كە لەیۆنان خەریكی مەشقكردن بووە و لەسەر خەرجی هێڵی ئاسمانی نێردراوە بۆ ئەوێ.
لەبەیاننامەكهدا هاتووه، هێڵی ئاسمانی عێراق داوای لە ناوەندی قەیرانەكان كردوە ژوورێكی ئۆپراسیۆن و شانەیەكی قەیرانەكان پێكبهێنێت بۆ چاودێریكردنێكی وردی بەردەوام لەسەر روداوەكە و دەستكەوتنی دوا ئەنجامی پڕۆسەی گەڕان و رزگاركردن كە دەسەڵاتدارانی یۆنان گرتویانەتەبەر بۆ دۆزینەوەی چارەنوسی فڕۆكەوانە عێراقیەكە و تیمێكی پسپۆریش ئامادەیە سەبارەت بە چاودێریكردنی وردەكاری روداوەكە بەمنزیكانە بڕوا بۆ یۆنان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
1 hour لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


