ئێران وه‌ڵامى ئه‌مریكاى دایه‌وه: ویستى سیاسیمان هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى

ئاڵاى ئه‌مریكا و ئێران | فۆتۆ: PA Images via Getty Images
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند: ئيداره‌ى جۆو بایدن شێوازى گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنامه‌ى ئه‌تۆمى دیارینه‌كردووه، ده‌شڵێت: “ویستى سیاسیمان هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (CNN)ى ئه‌مریكى رایگه‌یاند: “ئێمه وه‌ك وڵاتى ئێران خواستى سیاسیمان هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى، به‌ڵام ئیداره‌ى جۆو بایدن، سه‌رۆكى نوێى ئه‌مریكا تاوه‌كو ئێستا مه‌رجه‌كانى گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌كه‌ى دیارينه‌كردوون”.
وتیشى: “مه‌رجه‌كانى ئه‌مریكا له رابردوودا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى و ئه‌وانه‌شى ئێستا لێره و له‌وێ ده‌یانبیستین و هێشتا فه‌رمى نین بێمانان”.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا له ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ رێككه‌وتننامه‌كه مه‌رجى نوێ داده‌نێن؟ ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئێران مافى خۆیه‌تى، مه‌رجى نوێ بسه‌پێنێت له ئه‌گه‌رى گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى”.
جه‌واد زه‌ریف باس له‌وه‌شده‌كات كه وڵاته‌كه‌ى جددييه له گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنه‌كه و ده‌شڵێت: “ئێمه جددین له گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى، چونكه رێز له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گرین”.
قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نتۆنى بلینكن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا وتى: “واشنتن ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ رێککەوتنى ئەتۆمی ئەگەر ئێران پابەند بێت، زانیاریمان هه‌یه كه تاران نزیکبووەتەوە لەوەی بتوانێت کەرەستەی پێویست بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
5 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
6 hours لهمهوپێش



