
جۆو بایدن، سهرۆكى ئهمریكا | فۆتۆ: AFP
SNN
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا سێ بڕیاری تایبەت بە پرسی کۆچبەران لە ئەمریکای دەرکرد کە هەڵوەشاندنەوە و سوککردنی سیاسەتی پێشووی وڵاتەکەیە.
یەکێک لە بڕیارەکان بریتییە لە شادکردنەوەی ئەو منداڵانە بە خێزانەکانیان کە بەهۆی بڕیارێکی ترەمپەوە لە سنووری مەکسیک لەیەکدابڕابوون کە بەرپرسانی ئەمریکا رەخنەی توندیان لەوبارەیەوە هەبووە و بە “شکستی ئەخلاق” ی حکومەتەکە وەسفیاندەکرد.
یەکێکی دیکە لە بڕیارەکان پێداچوونەوەیە بە بەرنامەی ئیدارەی ئەمریکا و کەیسەکانی کۆچبەران کە ئەمبڕیارە زیاتر ئەو کۆچبەرانەی ئەمریکا دەگرێتەوە کە خەڵکی ئەمریکای ناوەڕاستن و تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە، کە لە ئیدارەی ترەمپ و بەهۆی بڕیارێکی ساڵی 2017ی کۆچبەرانەوە هەزاران مێردمنداڵ لە مافی پەنابەرێتی بێبەشبوون.
هاوکات بایدن پێداچوونەوە بە بڕیاری “سزای گشتی” دەکات کە بریتییە لەوەی، ئەو کۆچبەرانەی کە بیمەیان لە حکومەتی ئەمریکا وەرگرتووە چانسی وەرگرتنی مافی هاووڵاتیبوونی لاوازدەبێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



