سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم “هێشتا موستەلزەماتی پێوست بۆ دژایەتی گەندەڵی نییە.”

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم
SNN
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند: تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان گەندەڵی هەڕەشەیەکی جدییە و بەبەرفراوانی بوونی هەیە، دەشڵێت، هێشتا موستەلزەماتی پێوست بۆ دژایەتی گەندەڵی نییە.
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند :” كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان کردووە بە دوور ودرێژی له‌سه‌ر پێویستیه‌كانی ئەکتیڤکردنی پرۆسه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و له‌وانه‌ش دابینكردنی ئه‌و پێداویستیانه بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و بۆ دیوانی چاودێری دارایی و بۆ ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی، وه ته‌رخانكردنی دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ دادگایی كردنی تۆمه‌تبارانی كه‌یسی گه‌نده‌ڵی بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه دوا نه‌كه‌وێت، ئه‌و پێداویستیانه تائێستا به‌داخه‌وه له به‌رده‌ست نیین، له‌به‌رئه‌وه خودی پرۆسه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی كهدهستهی ده‌ستپاكی پێی هه‌ڵده‌ستێت پرۆسه‌یه‌كه تائێستا له‌سه‌رخۆ و خاوه، به‌دڵنیاییه‌وه پێویستی به‌وه هه‌یه په‌ره‌ی پێبدرێت، کەئێستا هه‌رێمی كوردستان دەستی داوەتە پرۆسەی چاكسازی”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەندەڵی کێشەیەکی زۆر گەورەیە لەبەردەم پرۆسەی چاکسازی و هەنگاونان بەرەو حکومڕانییەکی باش.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە ” یه‌كێك له‌كۆڵه‌كه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی ڕاسته‌قینه له‌هه‌ر وڵاتێك دژایه‌تی كردنی به‌رده‌وام و سه‌رسه‌ختی گه‌نده‌ڵیه چ له‌ڕێگه‌ی گه‌یاندنی تۆمه‌تباران بۆ دادگا چ له‌قۆناغی خۆپارێزی به‌كۆمه‌ڵێك ئیجرائات هه‌یه له‌قۆناغی وشیاركردنه‌وه دژ به‌تاوانه‌كانی گه‌نده‌ڵی تائێستا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه به‌و شێوه‌یه به‌رچاو و كاریگه‌ره به‌ڕێوه‌نه‌چووه بۆئه‌وه‌ی سنورێك بۆ گه‌نده‌ڵی دابنێت ئه‌وه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێكه له‌خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانی بوونی ئیراده‌یه‌كی سیاسی به‌هێزه له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه فه‌رمانڕه‌وان له‌هه‌رێمی كوردستاندا چونكه خاڵی یه‌كه‌می پشتیوانی داموده‌زگاكانی چاودێری به ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و بهدهزگاكانی تر ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی كه فه‌رمانڕه‌وان له كوردستان قه‌ناعه‌تێكی ته‌واویان هه‌بێت كه‌پرۆسه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له‌قازانجی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت له قازانجی خودی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌بێت كه ئێستا متمانه‌ی خه‌ڵكیان به‌ده‌ست هێناوه و حكومه‌تیان دروستكردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه دواخستن و خاوبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌كه كه ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌ڕێوه‌ناچێت له‌زیانی ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه چونكه هه‌ر ڕۆژێك زیاتر به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی نه‌بینه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه لەقازانجی گه‌نده‌ڵكارانه هه‌م سه‌روه‌ت و سامانی زیاتر به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت هه‌میش متمانه‌ی هاوڵاتیان ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌داموده‌زگا ڕه‌سمییه‌كان له‌قتر ده‌بێت.”
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


