هێڵی ئاسمانیی عێراق رەتیدەکاتەوە فڕۆکەوانەکەی لە یۆنان دۆزیبێتەوە

SNN
لە بەیاننامەیەکدا ئەمڕۆ چوارشەممە هێڵی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند “ئەو فڕۆکەوانە عێراقییەی لە یۆنان لە مەشقێکدا شوێن بزر بوو، هێشتا نەدۆزراوەتەوە”.
دەشڵێت “هەموو ئەو دەنگۆیانەی لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە لەبارەی دۆزینەوەی تەرمی فڕۆکەوان عەمار ئیبراهیم، دوورن لەڕاستییەوە”.
بەپێی بەیاننامەکە “هێشتا پرۆسەی گەڕان بەدوای فڕۆکەوانەکەدا بەردەوامیی هەیە و هەر زانیارییەک هەبێت، راستەوخۆ رایدەگەیەنین لە رێگەی کەناڵە تایبەتەکانی خۆمانەوە”.
فڕۆکەکە لە جۆری DIAMOND V20 بووە و سەربە ئەکادیمیای ئەگناتیا بووە بۆ مەشقی فڕۆکەوانیی یۆنانی و فڕۆکەکەی لە فڕۆکەخانەی کوزانی بە ئاراستەی خۆرئاوای یۆنان فڕیوە.
فڕۆکەوانەکە ناوی عەممار ئیبراهیم-ە و بە وتەی کیفاح حەسەن بەڕێوەبەری هۆبەی قەیرانەکانی دەستەی فڕۆکەوانیی عێراق “لە یۆنان بە هاوکاریی 500 کەسی شارەزا و لە ئاسمان و لە زەوی بەدوای فڕۆکەوانەکەدا دەگەڕێین هێشتا هیچمان بەدی نەکردووە”.
عەمار ئیبراهیم فڕۆکەوانێکی عێراقییە و لەسەر ئەرکی هێڵی ئاسمانیی عێراق لە ئەکادیمیای فڕۆکەوانیی ئەگناتیا لە یۆنان، دەخوێنێت.
وه‌زاره‌تی گواستنەوەی عێراق 20 فڕۆكه‌وانی ناردووه بۆ وڵاتی یۆنان له گه‌ڵ تیمی تایبه‌ت و كۆمپانیاكه به‌دواداچوون ده‌كه‌ن له چیایه‌كدا نزیك شاری كۆزانی كه ده‌كه‌وێته باكوری یۆنان، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
فڕۆكه‌وانه عێراقییه‌كه له‌گه‌ڵ 100 فڕۆكه‌وانی دیكه له خوێندکاری ئەكادیمیای یۆنانی بووە به ناوی Egnatia Aviation بۆ فڕۆكەوانیی شارستانی، بۆ یه‌كه‌م جار به ته‌نها خۆی گه‌شتی به فرۆكه‌ی ئاكادیمیاكه كردووه و كۆمپانیاكه‌یش ده‌ڵێت ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆتا گه‌شتی كردووه وه‌ك تاقیكردنه‌وه بۆ وه‌رگرتنی دیپلۆمی فرۆكه‌وانی به‌ڵام له گه‌شته‌كه‌یدا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و تا ئێستاش بێسهرو شوێنه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


