هه‌فته‌ى داهاتوو پشكى كورد له پرۆژه‌یاساى بودجه یه‌كلاده‌بێته‌وه

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو كێشه‌ى پشكى هه‌رێم له بودجه یه‌كلاده‌بێته‌وه، وتیشى: “كاره‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق له لیژنه‌كه‌ى ئێمه زۆرینه‌ى كۆتایی هاتووه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئه‌حمه‌د حه‌مه، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى باڵاى هه‌رێم له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراق به‌رده‌وامن له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق، چاوه‌ڕێده‌كه‌ین سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌م كه‌یسه یه‌كلاببێته‌وه”.
وتیشى: “له ئێستادا كێشه‌كه له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساكه‌دا وه‌ستاوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌م كێشه له رێژه‌كه و هه‌میش كێشه‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم هه‌یه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “58 مادده‌ى پرۆژه‌یاساى بودجه گفتوگۆیان له‌سه‌ر كراوه، به‌شێك له مادده‌كان جێگره‌وه‌یان بۆ دۆزراوه‌ته‌وه، تا ئێستاش سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ین كه داهات زیاد بكه‌ین و خه‌رجى كه‌مبكه‌ینه‌وه”.
ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: “دواى یه‌كلابوونه‌وه‌ى پشكى هه‌رێم پرۆژه‌یاساكه ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كانى”.
هه‌رچه‌نده شه‌وى رابردوو شاندى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت له هه‌ولێره‌وه گه‌ڕانه‌وه به‌غدا، به‌ڵام بڕیاره شانده‌كه رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو دووباره سه‌ردانى به‌غدا بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


