
جۆ بایدن
SNN
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەو گۆڕانکاریە دیارانەی راگەیاند کە لە سیاسەتی دەرەوە و ناوخۆی وڵاتەکەیدا دەیکات، لە نێویشیاندا کۆتاییهێنان بە رۆڵی ئەمریکا لە شەڕی ناوخۆی یەمەن.
بایدن لە وتارەکەیدا باسی لەوەکرد، کە دەبێت ئەمریکا هاوپەیمانێتیەکانی سەرلەنوێ بنیادبنێتەوە و رووبەڕووی ئاڵنگارییەکانی کۆرۆنا ببێتەوە، وتیشی، رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی گەرمبوونی زەوی لەپێشینەی کارەکانیان دەبێت و لەمەبەدوا لەسەر مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسیەت دێنەدەنگ.
بایدن قسەکانی ئەمڕۆی جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکای پشتڕاستکردەوە کە وتبووی ئەمریکا کۆتایی دەهێنێت بە پشتگیریکردنی ئەو هاوپەیمانێتیەی سعودیە کە لە شەڕی ناوخۆی یەمەندا بەشدارە. سولیڤان راشیگەیاندبوو کە ئەمریکا لە هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی یەمەندا جێگەدەستی دیاردەبێت.
وتیشی: “بەنیازین پێگەی ئەمریکا لە جیهاندا چاکبکەینەوە”.
سەبارەت بە سیاسەتی ناوخۆی ئەمریکا، بایدن ئاماژەی بەوەکرد کە ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی پەنابەر دەکەن و مافەکانی کەسانی هاوڕەگەزباز لە ئەمریکا دەستەبەردەکەن.
بەگوێرەی شرۆڤەکاران بەشێک لە سیاسەتەکانی بایدن پێچەوانەیە لەگەڵ ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیه دۆناڵد ترەمپ.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


