ئەکتەرێکی ئێرانی “هەموومان لە برسا دەمرین، لە کوێ دەژین بەرپرسەکانی ئێران”

SNN
سەحەر زەکەریا، ئەکتەری ناسراوی ئێران، پەیامێکی ڤیدیۆی بڵاودەکاتەوەو تێیدا دەنگدانەوەیەکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت بەتایبەت لە شەقامی ئێرانیدا، وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت سەحەر بەدەم هاوار و گریانەوە دەڵێت، لەبرسانا و لەبەر کۆرۆنا هەموومان خەریکە دەمرین لە کوێ دەژین بەرپرسەکانی ئێران.
سەحەر دەڵێت: لە کوێدەژین بەرپرسەکانی ئێران؟ لە سویسرا، ئێمە لە ئێران برسێتی و کۆرۆنا هەموومانی کوشت، کوا گەشەسەندنی ئابووری، خەڵك ناتوانێت هێلکە و نانێک بکرێت، کوا ئەو پێشکەوتنەوەی ئێران کە باسی دەکەن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەحەر دەڵێت: هاوار دەکەم و بەردەوام دەبن لە هاوارکردن، کەی ڤاکسینی کۆرۆنامان پێدەگات، لە چ گۆڕستانێک پەیدای دەکەن بیکەن، من بۆ گەلەم دەگریم.
عەلی خامنەی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا وتی” بە هیچ شێوەیەک ڤاکسینی فایزەر و ئەسترازینکای، ئەمریکی و بەریتانی بەکارناهێنین، چونکە من لە راستیدا هەر بڕوام پێیان نییە، رەنگە ئەم ڤاکیسنە لەسەر وڵاتانی دیکە تاقیبکەنەوە”.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش



