حەسەن کەعبی لە سێ خاڵدا ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاشکرادەکات

0
1615

SNN

حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سێ ناکۆکى هەرێم و بەغداى لە دانوستانەکاندا دیاریکرد و جەختیکردەوە بودجەى 2021 گرەنتى مافى هاوڵاتییان دەکات لە زاخۆوە تا بەسرە.

کەعبی بە سایتی “العراقیە”ی فەرمی راگەیاند: گفتووگۆکان بە ئاڕاستەیەکى دروستدا دەڕۆن، ناکۆکییەکان لەسەر لایەنى تەکنیکى و ژمارەییە، کە پەیوەستن بە، ژمارەى فەرمانبەرانى هەرێم و سروشتى چاودێرى لە دیوانى چاودێرى دارایی فیدراڵى و دەستەى نەزاهە لەسەر بەشێک لە کەرتەکانى هەرێم، میکانیزمى کۆنتڕۆڵکردنى دەروازەکانى هەرێم کە کاریگەرییان لەسەر ئابوورى و داهاتى عێراق دروستکردووە.

دیار نییە هەرێم و لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق دەگەنە رێککەوتن یاخود نا، پێش ئەوەى پڕۆژەى بودجە بخرێتە دەنگدانەوە، کە چاوەڕوادەکرێت لە ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوودا بێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this