
SNN
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا، دەنگیدا لە بەرژەوەندی گرتنەبەری رێوشوێنی سزادان دژ بە ئەندامێكی خۆی، بەناوی “مارگۆری تایلۆر”، كە ناسراوە بە پڕوپاگهندەكردن بۆ تیۆرەكانی پیلانگێڕی و داواكردنی دوورەپەرێزخستنی جۆ بایدن.
230 ئەندام دەنگیان بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی سزاداندا، كە زۆرینەیان لە پارتی دیموكراتەكان بوون، بەرامبەر بە 199 بۆ لابردنی گرین لە دوو لیژنەی پەرلەمانی، تەنھا 11 ئەندامی كۆماری دەنگیان بۆ بەرژەوەندی سزادانی گرین دا.
تایلۆر ھەوڵیدا لە لێدوانەكانی پێشووی پاشگەز ببێتەوە، كە بووە ھۆی نانەوە مشتومڕێكی زۆر. پێش دەنگدان رایگەیاند، كەوا بڕوای بە ھێرشەكانی 11 سیپتەمبەر و رووداوەكانی دەستڕیژی گوللـە لە قوتابخانەكان ھەیە، ھەروەھا خۆی بێبەریكرد لە تیوری QAnon پیلانگێڕی، كە دەڵێت: دیموكراتەكان كۆمەڵگایەكی نھێنی و ناتەندرووستن لە رووی سێكسەوە.
گرین پێشتر داوایكردبوو، جۆ بایدن دوورەپەرێز بكرێت و تۆمەتباری كرد بە گەندەڵی، بەپێی قسەكانی گرین، بایدن “دەسەڵاتی خۆی خراپ بەكارھێناوە بە رێگادان بە “ھانتەر”ی كوڕی بە راكێشانی پارە لە گەورەترین دوژمنانی ئەمەریكا، كە رووسیا و چینن.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



