
رۆشتنی شاندی هەرێم بۆ بەغدا
SNN
بڕیارە شاندی باڵای هەرێم رۆژی یەکشەممە بگەڕێتەوە بۆ بەغدا بەمەبەستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان و گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر پرسی بودجە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەست SNN کەوتووە، ئەگەر شاندەکەی هەرێم لەگەڵ لایەنەکان بگەنە رێککەوتن ئەوا رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدات.
پیشتر بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی حێراق رایگەیاند: ” گفتوگۆکانی ھەرێم و بەغدا لەسەر بودجە بەردەوامن و بە ھۆی ئەوەی ھەرێم و بەغدا ھێشتا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و وردەکاریی ماوە، دەنگدان لەسەر بودجە بۆ ھەفتەی داھاتوو دواخرا، ھەڵوێستی ھەرێم ئەوەیە، کە ھەر بژاردەیەک دەستووری نەبێت، پێی رازی نابین”.
ئاماژەی بەوەشکردبوو: “پێشنیازەکان بریتین لەوەی کە ھەرێمی کوردستان 250 ھەزار بەرمیل نەوت پێشکەش بکەن یاخود پارەکەی بدەن بە بەغدا و، بژاردەیەکی دیکەش 450 ھەزار بەرمیل نەوت لە جەیھان رادەست بکرێت، بۆیە گفتوگۆ بەردەوامە و لەسەر وردەکارییەکان گەنگەشە دەکرێت، ھەڵوێستی ھەرێمیش ئەوەیە، کە ھەر بژاردەیەک دەستووری نەبێت، پێی رازی نابین و دەمانەوێت مافی ھەرێم وەکو پارێزگاکانی دیکە پارێزراو بێت”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



