
جۆو بایدن
SNN
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا باس لە بەسەرهاتێک دەکات بەوەی لە عێراق تەقەی لێکراوە و دوایی لە قسەکانی پاشگەزدەبێتەوە و دەڵێت: “تەقەکان دووربوون لە منەوە”.
کەناڵی فۆکس نیوزی نزیک لە پارتی کۆمارییەکان بڵاویکردەوە، بایدن دوێنێ لە میانی بەسەرکردنەوەی ژمارەیەک یاریدەدەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ستایشی هێزەکانی ئەمریکای کرد و وتیشی: “کاتێک کە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکادابووم لە بەغدا تەقەم لێکرا”.
دواتر رۆژنامەنووسێک داوای روونکردنەوە لەبارەی ئەو قسانەی دەکات و بایدن لە وەڵامدا دەڵێت، ئەو رووداوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی 10 ساڵ لەمەوبەر و دەڵێت: “کاتێک من سیناتۆربووم، لە میانی سەردانێکمدا لە ناوچەی سەوز، لە ناوچەیەکی نزیک لە ئێمە تەقە کراوە، پێم وابێت ئەو ئۆتۆمبێلەی کە رۆژی پێشتر گەشتم پێکرد کرابووە ئامانج”.
وتیشی: “رووداوەکە بەوجۆرە نەبوو کە دەمانچە لەسەر سەرم دانرابێت، هیچ کەسێک لەو ژوورەی لێیبووین هەڵنەهات و رابکات، رووداوەکە بەو شێوەیە نەبوو”.
قسەکانی بایدن لەناو میدیاکانی نزیک لە کۆمارییەکان کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


