نەتەوەیەکگرتووەکان: داعش و قاعیدە پیلانی هێرشیان لە وڵاتان داڕشتووە

چهند چهكدارێكى داعش | فۆتۆ: ABCNEWS
SNN
نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، پاشماوەی چەکدارانی قاعیدە و داعش پیلانی هێرشکردنیان لە چەند وڵاتێک هەیە بەڵام لەدوای ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی شوێنە گشتییەکان کۆتاییان پێدەهێندرێت.
نەتەوەیەکگرتووەکان بە پشتبەستن بەو زانیاریە هەواڵگریانەی کە لە ژمارەیەک وڵاتەوە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا دەستیکەوتووە، رایدەگەیەنێت ئەبو هەمزە قوڕەیشی چەکداری داعش بەناوی رێکخراوەکەوە هانی شوێنکەوتووانی داوە کە کەمتر کاتەکانیان بۆ بانگەشەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرنەسەر و لەبری ئەوە هێرش ئەنجامبدەن و سەرنجیشیان لەسەر ئازادکردنی زیندانیکراوانی داعش بێت.
نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتەکەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، بەهۆی کاریگەریە نەرێنیەکانی کۆرۆنا لەسەر ئابووری وڵاتان، بەشێک لە وڵاتان ئێستا بە سستی رووبەڕووی داعش و قاعیدە دەبنەوە، ئەوەش وایکردووە ئەو رێکخراوە تیرۆرستییانە لە چەند ناوچەیەک، بەتایبەت لە مالی و بیابانەکانی ئەفریقا بەهێزبنەوە.
نەتەوەیەکگرتووەکان بەدووری دەزانێت لە ئایندەیەکی نزیکدا داعش بتوانێت هیچ ناوچەیەک لە عێراق و سوریا کۆنتڕۆڵبکاتەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


