
لیژنەی دارایی
SNN
ئەمڕۆ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجە کۆدەبێتەوە کە ئەمە بە دوایین کۆبوونەوەی لیژنەکە سەبارەت بەو پرسە دادەنرێت لەپێش ئەوەی لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدانەوە.
هەیسەم جبوری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەوبارەیەوە وتوویەتی، زیاتر لە 90%ی کارەکانیان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە کۆتایی هاتووە و ئەوەی ماوەتەوە پشکی هەرێمە لە پرۆژەیاساکەدا.
بە وتەی هەیسەم جبوری: بودجەکەیان لە 164 تریلیۆنەوە بۆ 129 تریلیۆن دینار کەمکردووەتەوە، کورتهێنانیش لە 71 تریلیۆنەوە کەمکراوەتەوە بۆ 24 تریلیۆن دینار.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNNبڕیارە سبەی سێشەممە پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی 2021 کۆببێتەوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
3 hours لهمهوپێش



