بانكى نێوده‌وڵه‌تى هۆشدارى له‌باره‌ى ئابوورى عێراقه‌وه ده‌دات

باره‌گاى سه‌ره‌كى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له واشنتن
SNN
نوێنه‌رى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: له ئێستادا عێراق به خراپترین دۆخى ئابووریدا تێده‌په‌ڕێت كه له 2003ه‌وه به‌خۆیه‌وه بینیبێتى، ده‌شڵێت: “له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت كارده‌كه‌ین بۆ رزگاركردنى عێراق”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕه‌مزى نو‌عمان، نوێنه‌رى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق رایگه‌یاند: “ئه‌و دۆخه ئابوورییه‌ى كه ئێستا عێراق تێیكه‌وتووه خراپترین دۆخه كه له ساڵى 2003ه‌وه ئه‌م وڵاته به‌خۆیه‌وه بینیبێتى، بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق به ئاسانى نه‌توانێت ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دابینكردنى پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان بۆ دۆخه لهناكاوهكانیش مامه‌ڵه بكات”.
وتیشى: “ئێمه وه‌ك بانكى نێوده‌وڵه‌تى له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى كێشه ئابوورییه‌كانى چاره‌سه‌ر بكه‌ین، تواناى حكومه‌تى عێراق په‌ره‌پێبده‌ین له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كاندا”.
نوێنه‌رى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق له‌باره‌ى هۆكارى گه‌یشتنى عێراق به دۆخى ئه‌مڕۆى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “دابه‌زینى نرخى نه‌وت له رابردوودا، ڤایرۆسى كۆرۆنا و ناكۆكییه سیاسییه‌كان بوونه‌ته هۆكارى دروستكردنى به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئابوورى عێراق”.
ڕه‌مزى نو‌عمان باسى ده‌ستى كارى عێراقیش ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “ئه‌م وڵاته خاوه‌نى سه‌رمایه‌یه‌كى گه‌وره‌یه كه ئه‌ویش بریتییه له هه‌بوونى ده‌ستى كارى گه‌نج، بۆیه پێویسته بیر له‌وه بكرێته‌وه كه ئه‌م گه‌نجانه بخرێنه خزمه‌تى بازاڕى كار، به‌ڵام له كه‌رتى گشتى (حكومى) نا، به‌ڵكو له كه‌رتى تایبه‌ت، چونكه ئێستا كه‌رتى گشتى خۆى به‌ده‌ست ههڵاوسانێكى گه‌وره‌وه ده‌ناڵێنێت له ده‌ستى كاردا”.
More News
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
22 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆبوونەوە چارەنووسسازەکانی هەرێم و بەغدا دەستپێدەکەن
22 mins لهمهوپێش -
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
23 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
24 hours لهمهوپێش



