چەکدارانی سەرایا سەلام لە نێو بەغدا بڵاوبوونەتەوە

چەکدارانی سەرایا سەلام
SNN
ئەمشەو دووشەممە، چه‌كدارانی گروپی سه‌رایا سه‌لام كه سه‌ر به ره‌وتی سه‌درن، دوای په‌یامێكی وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در به شاری به‌غدا بڵاوبوونه‌وه.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی له نێویشاندا کەتیبەی سەرایا سەلام باری نا ئاسایی راگه‌یاندووه چه‌كداره‌كانیان له نێو شاری به‌غدا بڵاوه‌پێكردووه كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، به پێی زانیاری هه‌واڵگری میلیشاكانی عێراق، ئه‌گه‌ری هێرشی داعش بۆ سه‌ر به‌غدای پایته‌ختی عێراق له ئارادایه و میلیشاكان كه‌وتوونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی، بۆ هێرشێك.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه چه‌كدارێكی سه‌رایای سه‌لام ده‌ڵێت: ئێمه هاتووینه‌ته سه‌ر شه‌قام بۆ به‌رگریكردن له مه‌زارگه ئایینهكانمان و له گه‌لی خۆمان، دژی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌وه‌ستینه‌وه هێرشمان بكاته سه‌رمان.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، كه‌سایه‌تیی نزیك له موقته‌دا سه‌در و ناسراو به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در، وای بڵاوكردووه‌ته‌وه كه حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه و رێكخراوی داعش به‌نیازن هێرش بۆ سه‌ر مه‌زاره پیرۆزه‌كان ئه‌نجامبده‌ن.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
22 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026 -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
September 8, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
22 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
23 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
September 8, 2026



