
عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق | فۆتۆ: ئه‌خبار
SNN
سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: چالاكییه ناوبهناوهكانى داعش ته‌نیا بۆ میدیایه، ده‌شڵێت: “گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش بۆ عێراق خه‌ونه و هه‌رگیز نایه‌ته دى”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى، سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق به سه‌رجه‌م جۆره‌كانیانه‌وه به هاوكارى هاووڵاتییان له هه‌وڵى له‌ناوبردنى تیرۆریستانى داعشدان و له‌م ماوه‌یه‌ى دوایدا ده‌ستكه‌وتى باش له‌و باره‌یه‌وه به‌ده‌ستهاتووه”.
وتیشى: “دامه‌زراوه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی به وردى چاودێرى جوڵه‌كانى داعش ده‌كات، گه‌یشتووین به‌و ئه‌نجامه‌ى ئه‌و جوڵانهى داعش ئه‌نجامیده‌دات جگه له گه‌یاندنى په‌یامه‌كانیان له‌ڕێگه‌ى میدیاوه هیچى تر نییه”.
له‌باره‌ى مه‌ترسى گه‌ڕانه‌وه‌ى داعشه‌وه كه له ئێستادا باسى لێوه‌ده‌كرێت عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش خه‌ونێكى به‌دینه‌هاتووه”.
سه‌رۆكى دامه‌زراوه‌ى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی عێراق باس له‌وه‌شده‌كات: “هێزه ئهمنیيهكانى عێراق له هه‌ر شوێنێك ده‌بن كه مه‌ترسى له‌سه‌ر بێت”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
9 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
11 hours لهمهوپێش



