“شه‌ڕێكى قورس له چیاى گاره له‌نێوان گه‌ریلا و سوپاى توركیا ده‌ستیپێكرد”

بۆردومانكردنى گوندێكى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن سوپاى توركیاوه | فۆتۆ: Shaho Qandili
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا رایگه‌یاند: له‌پێناو پاراستنى سنووره‌كانمان ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیمان له چیاى گاره له دهۆك ده‌ستپێكرد و هێزمان له‌سه‌ر چیاكه دابه‌زاندووه، میدیاى پارتى كرێكارانى كوردستانیش ده‌ڵێت: “شه‌ڕێكى قورس له چیاى گاره ده‌ستیپێكردووه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، “به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌پێناو پاراستنى سنووره‌كانمان ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازیمان له چیاى گاره له دهۆك ده‌ستپێكرد و سه‌ربازمان له‌سه‌ر چیاكه دابه‌زاند”.
وه‌زاره‌تى به‌رگریی توركیا له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، “ئۆپراسیۆنه‌كه له‌ژێر ناوى “ئۆپراسیۆنى چنگى هه‌ڵۆى 2″ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له كاتژمێر 2:00ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆوه ده‌ستیپێكردووه و به‌رده‌وام ده‌بێت”.
هاوكات كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر میدیاكانى نزیك له پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه) بڵاویانكرده‌وه، “هێزەکانی گەریلا وەڵامی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەدەنەوە لە دەڤەری بادینان و شەڕی قورس بەڕێوەدەچێت”.
ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، “کاتژمێر 3:00ی بەربەیانی ئەمڕۆ، سوپای داگیرکەری تورک بە فڕۆکە و هێلیکۆپتەری جەنگیی، بە چڕیی بۆردوومانی پرزێ، بەرگارە و سیانەی لە چیای گارەی دەڤەری بادینان کرد، دواتر، سوپای تورک ژمارەیەکی زۆر لە سەربازەکانی لە مەیدانی سیانەی چیای گارە دابەزاند، هێزەکانی گەریلا وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و هێلیکۆپتەرەکان بە ناچاریی ناوچەکەیان بەجێبهێشت، بەڵام لەنێوان سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک و گەریلاکانی کوردستان شەڕێکی قورس دەستپێکرد”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
14 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


