په‌رله‌مانتارێكى ده‌وڵه‌تى یاسا: تێپه‌ڕاندنى بودجه به‌بێ كورد ته‌نیا قسه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه

SNN
ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: هیچ ویستێك نییه به‌بێ تێپه‌ڕاندنى پشكى كورد پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق په‌سه‌ند بكرێت، ده‌شڵێت: “گفتوگۆكان به‌شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنى به‌ڕێوه‌ده‌چن”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كاتع ریكابى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند: “گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامن، نیشانه‌ى ئه‌رێنى هه‌یه كه گفتوگۆكان ببنه هۆكارى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، رێككه‌وتنیان لێبكهوێته له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق”.
وتیشى: “گفتوگۆكان به‌ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕۆن كه پرۆژه‌یاساى بودجه به ته‌وافوقى سیاسى و به ره‌زامه‌ندى هه‌موو لایه‌ك تێبپه‌ڕێنرێت”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌شده‌كات :”له ئێستادا هیچ ويستێكى سیاسى نییه كه له په‌رله‌مانى عێراق هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان به‌شێوه‌ى كه‌مینه و زۆرینه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یاساى بودجه بكه‌ن و به‌بێ كورد ئه‌و پرۆژه‌یاسایه تێبپه‌ڕێنرێت”.
ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه: “باسكردن له تێپه‌ڕاندنى پرۆژه‌یاساى بودجه به‌بێ په‌سه‌ندكردنى پشكى كورد ته‌نیا قسه‌ى ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
14 hours لهمهوپێش


