واشنتۆن “ئێران بەردەوامە لە پڕچەک کردنی بەکرێگیراوەکانی لە ناوچەکەدا”

ئێران
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر وڵاتی ئێراندا و بەوە تۆمەتباری دەکات کە بەردەوامە لە پرچەک کردنی سەربازەکانی لەو وڵاتانەی کە ئێران هەژموونی هەیە تێیدا، بووەتە هۆی تێکدانی دۆخی ئەمنی چەندین وڵات.
دەستەی توێژینەوەی ئەمریکا بۆ وڵاتانی دەرەوە ئاماژە بەوە دەکات ئێران بەردەوامە لە پڕچەک کردنی گروپە چەکدارەکانی بە تایبەت لە وڵاتانی سوریا و عێراق و لوبنان و یەمەن، لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە چەکدارانی حوسی لە یەمەن تەکنەلۆجیای ئێرانیان بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتی سعودییە، لەگەڵ ئەوەشدا سوپای پاسدارانی ئێران تۆمەتبار دەکات بە کوشتنی هەزاران هاووڵاتی لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
برایان هۆک، نێردەی ئەمریکی تایبەت بە ئێران ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە سزاکان لەسەر ئێران بەردەوامبێت و سزای نوێشی بەسەردا بسەپێنرێت بەتایبەت سزاکان خۆیان لەو خاڵانەدا توند بکەنەوە کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی چەک لە وڵاتی ئێراندا.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
18 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
20 hours لهمهوپێش



