
زیدان
زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی دۆخێکی زەحمەت دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی نەبوونی هێرشبەر لە یانەکەیدا.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە،لە دوای ئەوەی لۆکا یۆڤیچی سڕبی تووشی پێکان بوو، ئەو راهێنەرە لە ئێستادا تەنیا کەریم بنزیمەی لە بەردەستە لە هێڵی هێرشبردن، لە پاش دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو، زیدان دەیەوێت لە نێوان بەیڵ، براهیم دیاز، ڤینسیۆس، رۆدریگۆ، ڤازکوێز، ئەسینسیۆ و هازارد بڕیاری خۆی بدات و لە نێوان ئەم 7 یاریزانە کێ لە لایەن ئەو راهێنەرەوە لە هێڵی پێشەوە پشتی پێدەبەسترێت و یاری پێدەکرێت.
هەروەها زیدان ئێستا تەنیا سەرەکی بوونی بنزیمەی بۆ یەکلایی بووەتەوە، هێشتا بڕیاری نەداوە لە نێوان ئەم یاریزانانە کێ هاوشانی بنزیمە یاری پێبکات، ئەمەش پاش گەڕانەوەی هەریەکە لە مارکۆ ئەسینسیۆ و ئیدن هازارد.
یانەی ریاڵ مەدرید 27 یاری لە خولی ئیسپانیا ئەنجامداوە، تەنیا 56 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی دووەمی خولەکە دێت .
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
17 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
17 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
19 hours لهمهوپێش



