سوپای ئەمریکا بنکەیەکی سەربازیی خۆی لە سوریا چۆڵدەکات و دەیگوازێتەوە بۆ عێراق

سوپای ئەمریکا لە سوریا
SNN
میدیاکاینی حکومەتی سوریا بڵاویانکردووەتەوە “هێزەکانی سوپای ئەمریکا بنکەیەکی سەربازییان لە سوریا چۆڵکردووە و بۆ ناو خاکی عێراق گواستوویانەتەوە”.
ئەو میدیا سورییانە ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئەو بنکە سەربازییەی ئەمریکا لە سوریا چۆڵیکردووە، دەکەوێتە شاری حەسەکەوە لە رۆژئاوای کوردستان.
ئاژانسی هەواڵی سانای رەسمیی سوریاش دەڵێت: “بنکەکە دەکەوێتە ناوچەی تەل علو لە ریفی حەسەکە و هەموو کەرەستە و ئامێری سەربازی و سەربازەکانیش لەوێ نەماون”.
پێش چەند رۆژێک لەمەوبەر، هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە رێگەی چوار هێلیکۆپتەری بارهەڵگرەوە تەقەمەنی و سەربازێکی زۆری بردووە بۆ بنکەی سەربازیی شەدادی و لەوێ جێگیر بوون کە هەر دەکەوێتە ناوچەی ریفی حەسەکەوە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


