مەسرور بارزانی: داوامکردووە ژوورێکی نوێنەرانی گەنجان و حکومەت پێکبهێنرێت

وێنەیەکی کۆنفرانسەکە
SNN
پێنجەمین کۆنفرانسی تێدێکس نیشتمان ئەمڕۆ لە هەولێر بە بەشداریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت دەستیپێکرد. سەرۆکی حکومەت لە کۆنفرانسەکەدا رووی کردە گەنجان و رێکخەرانی کۆنفرانسەکە و رایگەیاند “من بۆ پشتیوانیی ئێوە هاتووم“.
لە ئیڤێنتی ساڵانەی تیدێکس نیشتمان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “لەمڕۆ بەدواوە دەمانەوێت پەیوەندییەکی باشتر لەنێوان حکومەت و گەنجاندا دروستبکەین”.
وتیشی: “نەوەی ئەمڕۆ و لاوانی ئێستا بەختەوەرن کە ئاوارەیی و دەربەدەری و دوور وڵاتییان بینیوە، بەڵام لەسەریانە ئەم ئەزموونەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە بیپارێزن”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکیدا لە ئیڤێنتەکەدا راشیگەیاند “ئارینی کوڕم پێمدەڵێت بیروبۆچوونی ئێستای گەنجان و بیرکردنەوەیان جیاوازە”.
ئاماژەی بەوەشدا کە نابێت لەمەولا پشت بە دامەزراندنی گەنجان لە کەرتی گشتیدا ببەستین و پێویستە کەرتی تایبەتیش پەرەی پێبدرێت و نابێت بۆشایی نێوان گەنجان و حکومەت بمێنێت.
وتیشی: “دەمەوێت گوێم لە گەنجان بێت و ژوورێکی نوێنەرانی گەنجان دروستبکرێت و لەڕێگەیانەوە دید و پێشنیارەکانیان بگات بە نووسینگەکەم”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



