وەزیرێکی پێشووتری حکومەتی عێراق بەتۆمەتی گەندەڵی بەند کرا

سزادراوێك له یهكێك له زیندانهكانى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
بەتۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، وەزیری پێشووتری شارەوانی و نیشتەجێکردن لەگەڵ بەڕێوەبەرێکی گشتی وەزارەتەکەی بە دوو ساڵ زیندانیکردن حوکمدران.
دادگای تاوانەکانی کەرخ هەریەک لە ریاز عەبدولحەمزە و هاشم عەبدولزەهرە کە وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی شارەوانی بوون لە ساڵی 2007دا سزا دا بەپێی ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عێراقی.
دادگاکە لە بەیاننامەیەکیدا دەڵێت: “ئەو دوو سزادراوە هەستاون بە ساختە کردنی گرێبەستێکی دانان و ئامادەکردنی 17 کارگەی چیمەنتۆ بە بڕی 25 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2007دا و پارەکەیان خواردووە”.
دادگا عێراقییەکە داوای لە وەزارەتی شارەوانی و نیشتەجێکردن کردووە سەردانی لایەنی بەرپرس بکەن داوای قەرەبوو بکەن بەهۆی ئەو گەندەڵییە داراییانەوە بە وەزارەتەکەیان کەوتووە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


