لەبارەی ئەگەری داخستن یان بەردەوامبوونی خوێندن لەهەرێم روونکردنەوە دەدرێت

خوێندنگایەکی بنەڕەتی لە هەولێر، وێنە: SNN
SNN
سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: “دوای هەفتەیەک لەدەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن، ئاماژەکان “دڵخۆشکەرن و پێویستە خوێندنی ناو کەمپەس بەردەام بێت”.
عەبدوسەلام دۆلەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ SNN ناردووە، رایدەگەیەنێت “ئێستا زیاتر لە ھەفتەیەکە پڕۆسەی خوێندن دەستیپێکردووەتەوە بەھەموو پێوەرێک خۆپارێزی باش ھەبووە و لەکۆی 1 ملیۆن و 700 هەزار قوتابی و خوێندکار، تەنھا چوار کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە مەرج نییە لە نێو ھۆڵی قوتابخانەکان تووشبووبن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەرچەندە ئەو ماوەیەی دیاریکراوە بۆ ھەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی لە 2021/2/21 دیاردەبێت و لە 2021/2/23 دوا بڕیار دەدرێت لەمبارەیەوە، بەڵام “بەپێی ھەموو ئامار و داتاکان کەوا ڕۆژانە لە ڕێگەی پەروەردەی قەزاکانەوە بە دەستمان دەگات، ئاماژەکان دڵخۆشکەرن و پێویستە خوێندنی ناو کەمپەس بەردەام بێت”.
رۆژی 7ی ئەم مانگە بە رێنمایی وەزارەتی تەندروستی بەوەی دەبێت مامۆستا و خوێندکارەکان دەمامک بەکاربهێنن، بە جۆرێک قوتابیانی پۆلی یەک تاوەکو پێنج “دەمامکی پەڕۆ” و پۆلی شەشی بنەڕەتی و شەشی ئامادەیی “دەمامکی گەوران” بەکاربهێنن، خوێندن دەستیپێکردەوە.
رۆژی 3ی ئەم مانگە ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم وتی: “تەنها 43 مامۆستا و خوێندکار تووشی کۆرۆنا بوون لە ماوەی 16 رۆژدا لە کۆی 129 هەزار خوێندکار و مامۆستا و ئەم 16 رۆژەی داهاتوو هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکەینەوە”.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1 hour لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
1 hour لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
2 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
2 hours لهمهوپێش



