
SNN
لەدوای ساڵێک لە دادگاییکردنی کەیسی کوژرانی مەودا شەوری دوو ساڵان، کە لەگەڵ خێزانەکەیدا کۆچیان بۆ بەلجیکا کردبوو، بە فیشەکی ئەفسەرێکی پۆلیسی بەلجیکا کوژرا، دواجار ئەو کەیسە یەکلاکرایەوە و بکوژەکەش سزای یەک ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، لەدوای ساڵێک لە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی دادگا لەسەر ئەو کەیسە، دواجار دوێنێ دادگای بەلجیکا بە تاوانی “کوشتنی بێ مەبەست” سزای ساڵێک زیندانی بەسەر بکوژەکەدا سەپاند.
لەو کەیسەدا کەسێکی دیکەش دەستگیرکرابوو کە شۆفێری بارهەڵگرێکبووە کە ئەو خێزانەی گواستووەتەوە و لەدەست پۆلیسی بەلجیکا هەڵاتووە، شۆفێری ئەو بارهەڵگرەش کە خەڵکی هەرێمی کوردستانە سزای چوار ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
کوژرانی مەودا لەساڵی 2018 بەلجیکای هەژاند و لەژێر فشاری رێکخراو و چالاکانی داکۆکیکەر لە مافی پەنابەران ساڵی رابردوو بڕیاردرا ئەو کەسانەی لە کوژرانی ئەو کچە کوردەوە تێوەگلاون دەستگیربکرێن.

کەسوکاری منداڵەکە
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش



