قافڵەیەکی سوپای ئەمریکا دەچێتە سەر کێڵگەیەکی نەوتیی لە سوریا

سوپای ئەمریکا لە سوریا
SNN
قافڵەیەکی تەقەمەنی و پشتیوانی لۆجیستیی سوپای ئەمریکا بەرەو بنکەیەکی سەربازیی خۆی جووڵەی پێکراوە بۆ سەر کێڵگەی نەوتیی عومەر لە پارێزگای دێرەزور-ی سوریا.
ئاژانسی هەواڵی سانا-ی سوریی بڵاویکردووەتەوە “قافڵە سەربازییەکە لە دەروازە ناڕەسمییەکانی عێراقەوە بەرەو کێڵگە نەوتییەکە بەڕێکەوتووە کە گەورەترین کێڵگەی نەوتییە لە سوریا”.
ئاژانسەکە دەشڵێت: “ئامانجی ئەو هەنگاوەی ئەمریکییەکان پتەوکردنی هێزەکانی خۆیانە بەمەبەستی توندکردنی کۆنترۆڵی ناوچەی جەزیرە”.
هاوکات دوو هێلیکۆپتەری سوپای ئەمریکا لە ناوچەکە نیشتوونەتەوە و زیاتر لە 25 سەربازیان پێبووە و دوای نیشتنەوەی بۆ ماوەیەک بەرەو سنووری عێراق گڕاوەتەوە.
ئاژانسە سورییەکە رۆژی 28ی مانگی رابردووش رایگەیاندبوو “هێزەکانی سوپای ئەمریکا بنکەیەکی تازەیان لە ناوچەی یەعروبیە دامەزراندووە لە ریفی حەسەکە، بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیشیان لێ داناوە”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
16 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
21 hours لهمهوپێش


