
د. رۆژ نووری شاوەیس
SNN
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر پاش مانەوەی بۆ ماوەی 3 رۆژ بە بێ هۆشیی، د. رۆژ نووری شاوەیس ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆچی دواییکرد.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە SNNی راگەیاند: دوای ئەوەی ماوەی سێ رۆژ بوو د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی ژینی تایبەت لە هەولێر لەژێر چاودێری ورددا بوو، ئەمڕۆ کۆچی دواییکردووە.
بەشێک لە ژیاننامەی د. رۆژ نووری شاوەیس:
ساڵی 1947 لە سلێمانی لەدایکبووە
کۆلێژی ئەندازیاری لە زانکۆی موسڵ خوێندووە
بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەندازیاری لە ئەڵمانیا بەدەستهێناوە
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە
لە هەڵبژاردنی ساڵی 1992 سەرۆکی لیستی پارتی بووە
لە کابینەی یەکەمی حکومەتدا جێگری سەرۆکوەزیران بووە
ساڵی 1999-2003 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بووە
سەرۆکوەزیرانی کابینەی سێیەم لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە
ساڵی 2004 جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە
ساڵی 2010 سەرۆکی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بووە بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
6 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
7 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
7 hours لهمهوپێش



